پەروین بوڵدان: ئەگەر خواست هەبێت دەکرێت یاسای تایبەت بە پرۆسەکە لە پێنج ڕۆژدا دەربکرێت

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم)
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم)

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر خواستێک لە ئارادا بێت بۆ دەرکردنی یاسای تایبەت بە پرۆسەکە، ئەوا دەکرێت لە ماوەی 5 ڕۆژدا یاساکە دەربکرێت.

دواخستن و زیادکردنی مەترسییەکان

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان گوتیشی: "دواخستنی پرۆسەکە مەترسییەکان زیاد دەکات".

ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکەی بوڵدان لەسەر پرۆسەی چارەسەری

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەوان مورات یەتکین، پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی باسی لە ژمارەیەک تەوەری پەیوەست بە پرۆسەی چارەسەری کردووە کە ئەنقەرە بە "تورکیای بێتیرۆر" ناویدەبات.

کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

بوڵدان لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت: "باسی ئەوەمان کرد دەرچوونی یاسای چوارچێوە پێش ئەوەی پەرلەمان بچێتە پشووەوە، پرۆسەکە خێرا دەکات و سوود بە تورکیا دەگەیەنێت".

کاتی پێویست بۆ ئامادەکردنی یاساکە

پەروین بوڵدان جەخت لەوە دەکاتەوە ئامادەکردنی یاساکە کاتی زۆری ناوێت و دەڵێت: "باس لە یاسایەکی 7-8 ماددەیی دەکەین، کە ئەگەر خواست هەبێت بۆ دەرکردنی، بە لایەنی زۆرەوە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا کۆتایی دێت".

دەرکردنی یاساکە پێش پشووەکانی پەرلەمان

ئەندامەکەی شاندی ئیمراڵی ئاماژەی بەوەش کردووە، دەتوانن یاساکە پێش ئەوەی پەرلەمان بچێتە پشووەوە، یان ئەگەر پشووی پەرلەمان چەند ڕۆژێک دوابخرێت، دەتوانرێت یاساکە دەربکرێت.

کاریگەریی ئەرێنیی خێراکردنی یاساکە

پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەش کرد لە چاوپێکەوتنەکانی ئیمراڵیشەوە ئەو بڕوایەیان لا دروستبووە کە دەرچوونی یاساکە لە زووترین کاتدا کاریگەریی ئەرێنی دروست دەکات و لە حاڵەتی درێژکردنەوەی پرۆسەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر، مەترسییەکان زیاد دەکەن.

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا