ترەمپ: ئیسرائیل ڕێزی زۆرم دەگرێت و هەرچی بڵێم بە قسەم دەکات

شێوە عومەر 4 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەکسیۆس ڕایگەیاند، لە جەنگی ئێرانەوە بۆی دەرکەتووە، هیچ سنوورێک بۆ دەسەڵاتەکانی نییە و ئیسرائیل گوێڕایەڵی فەرمانەکانی دەبێت.

پێگەی ترەمپ لەلای بەرپرسانی ئیسرائیل

ترەمپ ڕاشیگەیاندووە، "ئیسرائیل ڕێزی زۆرم دەگرێت و هەرچی بڵێم ئەوە دەکات".

پەیوەندییەکانی ترەمپ و نەتانیاهوو

ترەمپ بە میدیا ئەمریکییەکەی گوتووە، ئەگەر ئەو نەبوایە، ئیسرائیل ئەمڕۆ بوونی نەدەبوو، پەیوەندی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باشە، بەڵام دەبێت کەمێک بە ئارامی بیهێڵنەوە.

گوتەکانی پێشووی ترەمپ بە ڕاوێژکارەکانی

پێشتریش ترەمپ بە ڕاوێژکارە باڵاکانی گوتووە، "کاتی خۆی بێت، ئەوا هەرچی بڵێم وا ئیسرائیل دەکات".

کێشەکانی دانوستانی جنێڤ و کاردانەوەی کۆشکی سپی

ئەوەش لە کاتێکدایە، دانوستانەکانی جنێڤ شکستیان هێناوە، سەرچاوە ناوخۆییەکان هۆشداری دەدەن، کۆشکی سپی خۆی ئامادە دەکات بۆ بەکارهێنانی کارتە گەورەکانی گوشار، لەوانەش؛ هەڕەشەی ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ناچارکردنی ئیسرائیل تاوەکو لە تێکدانی ئەجێندای جیهانیی ترەمپ بەردەوام نەبێت.

شێوە عومەر

4 کاتژمێر پێش ئێستا