سەرۆکی لوبنان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل پەرەسەندنێکی مەترسیدارن

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
جۆزيف عەون، سەرۆکی لوبنان
جۆزيف عەون، سەرۆکی لوبنان

سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، فراوانخوازی و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە باشووری وڵاتەکەی، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و هەوڵێکە بۆ شکستهێنانی ئاگربەست و کۆتاییهاتنی جەنگ.

بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست

جۆزیف عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، ئەوەی لەسەر زەوی ڕوودەدات، ڕێگرییان لێ ناکات لە پێناو گەیشتن بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە زووترین کاتدا.

ئاگربەست وەک دەروازەی گفتوگۆ

سەرۆکی لوبنان دەشڵێت، پێویستە دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیەنرێت، چونکە ئاگربەست دەروازەی گفتوگۆکردنە لەسەر تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

ڕێنمایییەکانی عەون بۆ شاندی دانوستانکار

جۆزیف عەون باس لەوە دەکات، ڕێنماییی شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەی کردووە، هیچ سازشێک لە بابەتی ئاگربەستدا نەکەن، جەخت لەوە دەکاتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەر پرسێک پێویستە پێشتر ئاگربەستی گشتگیر جێگیر بکرێت.

دۆسیەکانی دوای ئاگربەست

سەرۆکی لوبنان ئاشکرای دەکات، دۆسییەکانی دواتریش خۆیان لە کشانەوەی ئیسرائیل و دووبارە بڵاوکردنەوەی سوپا و گەڕانەوەی دیلەکاندا دەبیننەوە، ئەوانە ئەو دۆسییانەن کە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا دێن بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا