زانکۆی سلێمانی لیژنەى لێکۆڵینەوەى لەسەر عەبدولـلەتیف ئەحمەد پێکهێنا

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
زانکۆی سلێمانی لیژنەى لێکۆڵینەوەى لەسەر د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد پێکهێنا
زانکۆی سلێمانی لیژنەى لێکۆڵینەوەى لەسەر د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد پێکهێنا

زانکۆی سلێمانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد پێکهێنا و دەڵێت: بە وردی بەدوای دەرخستنی ڕاستییەکاندا دەچن و هەر جۆرە کەمتەرخەمییەک هەبێت، بەگوێرەی یاسا لێپێچینەوەی بەرامبەر دەکرێت. جەخت لەوەش دەکاتەوە کە دەرەنجامی کارەکانی ئەو لیژنەیە هەرچییەک بێت، بە شێوازێکی شەفاف بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.

پابەندبوون بە یاسا و شەفافییەت لە زانکۆی سلێمانی

لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دەڵێت: وەک دامەزراوەیەکی فەرمی و ئەکادیمی، جەخت لە پاراستنی پرەنسیپەکانی یاسا و شەفافییەت دەکاتەوە لە بەدواداچوون بۆ هەر دەنگۆ یان کەیسێک کە پەیوەندیی بە مامۆستایان یان فەرمانبەرانی زانکۆوە هەبێت.

ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی

لە ڕوونکردنەوەکەی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دا باسی ئەوەکراوە، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر (د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، مامۆستای کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان) بڵاو بوونەتەوە، بەگوێرەی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییە بەرکارەکان، ڕێکاری پێویستی گرتووەتە بەر و لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە.

پێکهێنانی لیژنەی باڵا و چاودێریی داواکاری گشتی

ئاماژەی بەوەش کردووە، لیژنەکە بە چاودێریی داواکاری گشتی کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات؛ زانکۆی سلێمانی بە وردی بەدوای دەرخستنی ڕاستییەکاندا دەچێت و پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکە تاوەکو گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی بەردەوام دەبێت، هاوکات هەر جۆرە کەمتەرخەمییەک هەبێت، بەگوێرەی یاسا لێپێچینەوەی بەرامبەر دەکرێت.

دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی جەخت لەوەش دەکاتەوە کە دەرەنجامی کارەکانی ئەو لیژنەیە هەرچییەک بێت، بە شێوازێکی شەفاف بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.

هۆکاری ڕوونکردنەوەکە و دەنگۆکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئەم ڕوونکردنەوەیەی زانکۆی سلێمانی دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی و تۆماری دەنگی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستاودەستیان پێوە دەکرێت و دەگوترێت د. عەبدولـلەتیف ئەحمەدە و لەگەڵ چەند کچە خوێندکارێکی خۆی لە دۆخێکی دوور لە ئاداب و عورفی کۆمەڵگە گفتوگۆی نەشیاو ئاڵوگۆڕ دەکەن.

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا