ترەمپ: 700 کەشتی گەرووی هوورمزیان تێپەڕاندووە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی پێشکەشکردنی یەکێک لە لێدوانەکانیدا. فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی پێشکەشکردنی یەکێک لە لێدوانەکانیدا. فۆتۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، 700 کەشتی گەرووی هوورمزیان تێپەڕاندووە و ڕاشیدەگەیەنێت کە کۆتایی بە 8 جەنگ هێناوە، جەختیش دەکاتەوە، کە دەیانەوێت لە ڕێگەی ڕێککەوتنەوە کێشەکان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە بەردەوامیدان بە جەنگ هەبێت.

هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، " 700 کەشتی گەرووی هوورمزیان تێپەڕاندووە کە پێشتر شتی وا نەبووە".

کۆتاییهێنان بە جەنگەکان و دۆسیەی ئێران

ترەمپ گوتیشی، "کۆتاییم بە 8 جەنگ هێناوە، کە ئەوەی ئێران لە هەموویان قورستر بووە".

هۆشداریی ترەمپ و بژاردەی ڕێککەوتن

ترەمپ باسی ئەوەشی کرد، "ڕێککەوتن نەکرێت کارێک دەکەین ئێرانییەکان پێیان خۆش نەبێت و پێویستمان بە بەردەوامیدان بە جەنگ نییە لەگەڵ ئێران".

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا