د. تارا کەنعان: کەمخوێنیی کەمیی ئاسن باوترین جۆری کەمخوێنییە لە منداڵاندا

سەروەر سالار 4 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی منداڵێک
وێنەی منداڵێک

د.تارا کەنعان، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان، چەند ڕێنماییەک سەبارەت بە بەکار‌هێنانی دەرزیی کەمخوێنی لە نەخۆشیی کەمخوێنی بەهۆی کەمیی ئاسن لە منداڵاندا بڵاو دەکاتەوە.

کەمخوێنیی کەمیی ئاسن

کەمخوێنیی کەمیی ئاسن باوترین جۆری کەمخوێنییە لە منداڵاندا، هەرچەندە زۆرجار شرووب یان حەبی ئاسن چارەسەری سەرەکین، بەڵام زۆرجار بەهۆی کێشەی هەڵمژینی ئاسن لە جەستەی چارەخوازەکە یان شێوازی نادروستی پێدانی دەرمانەکە، چارەسەرەکە سەرکەوتوو نابێت.

باوترین هۆکارەکانی بەکار‌هێنانی دەرزیی کەمخوێنی لە منداڵاندا

  1. هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە: ڕێگرە لە هەڵمژینی ئاسن بە شێوەیەکی دروست لە جەستەدا
  2. نەخۆشی درێژخایەنی ڕیخۆڵە: کۆئەندامی هەرس ناتوانێت سوود لە ئاسنی خواردن یان شرووبەکە ببینێت
  3. بوونی نەخۆشیی هەستیاریی گەنم: بەهۆی تێکچوونی ناوپۆشی ڕیخۆڵەوە هەڵمژینی ئاسن کەم دەبێتەوە
  4. پابەندنەبوون بە وەرگرتنی چارەسەر: هەندێکجار بەهۆی تامی ناخۆشی دەرمان یان بوونی کاریگەریی لاوەکیی دەرمانەکە لەسەر منداڵ، منداڵەکە ناتوانێت بەردەوام بێت لەسەر وەرگرتنی دەرمانەکان  و خواردنی شرووب

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

  1. دەرزیی ئاسن دەبێت تەنها لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆر و تیمی پزیشکیدا بدرێت بە چارەخواز بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی هەر هەستیارییەکی جەستەی چارەخوازەکە بەرامبەر بە دەرزییەکە
  2. هەمیشە پێش گۆڕینی جۆری چارەسەر ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بکرێت

سەروەر سالار

4 کاتژمێر پێش ئێستا