مێلۆنی لە وەڵامی ترەمپدا: من و ئیتاڵیا هەرگیز ناپاڕێینەوە
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە، کە گوتبووی مێلۆنی پاڕاوەتەوە تاوەکو وێنەیەکی لەگەڵدا بگرێت، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ئەو گوتانە بە هەڵبەستراو ناودەبات و بە ترەمپ دەڵێت، نە من و نە ئیتاڵیا ناپاڕێینەوە لە کەس.
وەڵامدانەوەی توندی ترەمپ
مێلۆنی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە توندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت: "قسەکانی دۆناڵد ترەمپ بە تەواوی هەڵبەستراون و تووشی سەرسوڕمانیان کردووم، تێناگەم بۆچی سەرۆکی ئەمریکا بەمشێوەیە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ڕەفتار دەکات و ئەمەش یەکەمجاری نییە قسەی لەو شێوەیە بکات".
مێلۆنی ئەو قسانەی ترەمپ بە نائومێد ناودەبات، لەکاتێکدا بەگوتەی ئەو "ترەمپ هەمان تووندی بەرامبەر دوژمنانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا نیشان نادات، بەڵکو بە لێبوردەیییەکی زۆر زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ سەرکردەکانیان دەکات".
دروستکردنی گرژی لە نێوان ئیتالیا و ئەمریکا
ئەم قسانەی ترەمپ بەرامبەر مێلۆنی گرژیی خستووەتە نێوان پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیتاڵیاوە، لەو چوارچێوەدا ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا هەڵوەشاندنەوەی سەردانە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند و گوتی: "قسە مەترسیدار و تووندەکانی سەرۆک ترەمپ بەرامبەر بە سەرۆکوەزیران جۆرجیا مێلۆنی سووکایەتیکردنە بە هەموو ئیتاڵیا".
3 کاتژمێر پێش ئێستا