کوژرانی سامیم عورەیدی؛ ئامانجە 5 ملیۆن دۆلارییەکەی ئەمریکا

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سامی مەحمود محەممەد عورەیدی، ناسراو بە سامی عورەیدی، بەرپرسی پێشووی گرووپی حیراسەدین
سامی مەحمود محەممەد عورەیدی، ناسراو بە سامی عورەیدی، بەرپرسی پێشووی گرووپی حیراسەدین

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی لە باکووری سووریا ئەنجامدا و تێیدا یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی گرووپە چەکدارەکانی کردە ئامانج کە پێشتر لەلایەن واشنتنەوە خەڵات بۆ کوشتنی دیاری کرابوو.

وردەکاریی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان

درەنگانی شەوی ڕابردوو، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە سووریا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی لە دژی گرووپە چەکدارەکان ئەنجامدا. بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسە ناوخۆییەکانی سووریا، هێرشەکان لە دەوروبەری حەلەب و ئیدلیب بوون و تێیاندا 3 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک کراونەتە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، سامی عورەیدی، بەرپرسی پێشووی گرووپی حیراسەدین کوژراوە.

سامی عورەیدی و لیستی تیرۆری ئەمریکا

سامی مەحمود محەممەد عورەیدی، لە ساڵی 2023 خرایە لیستی تیرۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە. لەو کاتەوە واشنتن بڕی 5 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاری کردبوو بۆ هەر کەسێک کە زانیاری لەبارەی شوێنی ناوبراوەوە بدات. هۆکاری ئەم داواکارییەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە عورەیدی تۆمەتبار کرابوو بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک کوشتن و ڕفاندنی کەسایەتییەکانی ناو کەمینە ئایینییەکان لە سووریا.

پێشینەی سیاسی و ڕەگەزنامەی عورەیدی

ئەم سەرکردە کوژراوە بە ڕەگەز ئەردەنییە و خاوەن پێشینەیەکی درێژە لە ناو گرووپە چەکدارەکاندا. بەر لەوەی بچێتە ناو گرووپی حیراسەدین، سامی عورەیدی یەکێک بووە لە ئەندام و بەرپرسانی "جەبهەی نوسرە" و دواتریش وەک یەکێک لە سەرکردە تەکنیکی و مەیدانییەکانی گرووپە توندڕەوەکان لە ناو خاکی سووریا کاریکردووە.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا