ئەلمیرۆن یەکەم یاریزانە لە مێژووی مۆندیال بەهۆی داپۆشینی دەمییەوە کارتی سوور وەردەگرێت

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕووداوێکی دەگمەن و مێژوویدا لە یاری نێوان پاراگوای و تورکیا لە شاری سان فرنسیسکۆ، میگێل ئەلمیرۆنی یاریزانی پاراگوای بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی مۆندیالدا، کە بەهۆی داپۆشینی دەمییەوە لە کاتی قسەکردن لەگەڵ یاریزانێکی بەرامبەر، کارتی سووری ڕاستەوخۆی پێ بدرێت.

لە کاتێکدا پاراگوای بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە پێشەوە بوو، ئەلمیرۆن نزیکبووەوە لە مێرێت مۆلدوری یاریزانی تورکیا و چەند وشەیەکی پێ گووت بەڵام دەستی گرتبوو بە دەمییەوە و دەمی داپۆشیبوو، ئەو ڕەفتارە بووە هۆی ناڕەزایەتی مۆلدور، دواتر ئیڤان بارتۆنی ناوبژیوان بە پشت بەستن بە تەکنەلۆژیای ڤار بڕیاری دەرکردنی ئەلمیرۆنی دا.

ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێنماییە نوێیەکانی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دێت، کە لە مانگی نیسان ڕایگەیاندبوو: "دەتوانرێت ئەو یاریزانانە دەربکرێن کە لە کاتی قسەکردنیان لەگەڵ ڕکابەرەکانیان دەمیان دادەپۆشن"

ئەو هەنگاوەی فیفا دوای ڕووداوە ناودارەکەی مانگی شوباتی ئەمساڵ لە چامپیۆنزلیگەوە سەریهەڵدا، کاتێک جیانلۆکا بریستیانی یاریزانی بەنفیکا لە کاتی قسەکردن لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر دەمی داپۆشیبوو و دواتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانە سزا درا.

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا