GTA VI: وێنەیەکی هونەریی نوێ ئاشکرا کرا و کڕینی پێشوەختە دەستپێدەکات

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، کۆمپانیای ڕۆکستار، وێنەیەکی هونەریی نوێ و سەرەکیی یاریی ئەلیکترۆنیی GTA VI ئاشکرا کرد و وادەی دەستپێکی کڕینی پێشوەختەشی دیاری کرد.

بەرگی سەرەکیی یارییەکە بڵاوکراوەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە دانانی پارچەیەک لە موزیکی سەرەکیی بەشی شەشەمی زنجیرەی بەناوبانگی GTA، کۆمپانیای ڕۆکستار هەوادارانی هەژاند؛ لەگەڵ ئاشکراکردنی وێنەی سەرەکیی سەر بەرگی یارییەکە و پیشاندانی ئەو هونەرەی تیایدا بەکارهێنراوە، لە هەمان کاتدا، کۆمپانیاکە وادەی دەستپێکی کڕینی پێشوەختەشی ئاشکرا کرد.

25ی حوزەیران دەتوانن بیکڕن

بڕیارە ڕێکەوتی 25ی حوزەیران، بە فەرمی کڕینی پێشوەختەی ئەم یارییە دەستپێبکات، کە زیاتر لە 10 ساڵە هەواداران چاوەڕوانی دەکەن.

پێشبینییەکان چین؟

چاودێران پێشبینی دەکەن، لەگەڵ دەستپێکی کڕینی پێشوەختە، ترەیلەری نوێ و سێیەمی ئەم یارییە بڵاوبکرێتەوە، بەشێکیشیان خەمڵاندن بۆ نرخی یارییەکە دەکەن و پێشبینی دەکەن نرخەکەی بگات بە 100 دۆلار و زیاتر.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا