ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە زانایەکی بواری شوێنەوار بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان، لە یەکێک لە زانا دیارەکانی بواری شوێنەوار لە کوردستان بەڕێوەچوو.

لە قەڵای هەولێر ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەچوو
لە ڕێوڕسمێکی شایستەدا، کە لەلایەن ئینستیتیوتی فەڕەنسی لە هەولێر ڕێکخرابوو، بە ئامادەبوونی خەلیل عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، هاوتای سەرکونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، پ. د. نەرمین عەلی ئەمین، زانای بواری شوێنەوارناسی و مامۆستا لە بەشی شوێنەواری کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەددین، لە قەڵای هەولێر خەڵاتکرا و مەدالیای «سوارچاکی ئەدەب و ھونەر»ـی فەرەنسی ناسراو بە IFPOی پێ بەخشرا.

پ. د. نەرمین عەلی ئەمین کێیە؟
پ. د. نەرمین عەلی ئەمین، پڕۆفیسۆری بواری شوێنەوارناسی و مێژووە لە زانکۆی سەڵاحەددینی هەولێر، کار لەسەر شوێنەوارناسی و کەلەپووری کریستیان و پێکهاتەکان دەکات لە کوردستان، لە سنووری کۆتا چاخە کۆنەکانەوە بۆ چاخەکانی ناوەڕاست؛ یەکەم خانمە شوێنەوارناسی کوردستان و عێراقە، کە لە بواری شوێنەواری کریستیانیدا هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت و لە زانکۆی ڤێرسای لە فەڕەنسا لە ساڵی 2001 بەدەستیهێناوە.

4 کاتژمێر پێش ئێستا