نوێترین پێشانگەی هونەریی هەوار مەزهەر کرایەوە
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پێشانگەی هونەریی (تیشک و تەم)ی هونەرمەند هەوار مەزهەر لە شاری هەولێر کرایەوە و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

چەند کەسایەتییەک ئامادەی کردنەوەکەی بوون
بە نوێنەرایەتیی "لان گەلەری" لە Youth Hubی شاری هەولێر، نوێترین پێشانگەی هونەریی هەوار مەزهەر کرایەوە، کە تیایدا هەریەک لە سەلیم قادر، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، جێگری بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە هونەرمەندانی شارەکە ئامادە بوون.

دیمەنەکان کوردەواریین و ژیانی وەستاون
لەم پێشانگەیەدا، چەند تابلۆیەکی هونەریی و شێوە جیاواز، کە گوزارشت لە دیمەنە کوردەوارییەکان و ژیانی وەستاو دەکات، نمایش دەکرێن، کە بڕیارە تاوەکو 22ی حوزەیران بەردەوام بێت و کاتژمێر نۆی بەیانی تاوەکو 11ی شەو نمایش دەکرێن.

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا