پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ تابلۆکانی قەرەنی جەمیل کرایەوە
ئێوارەی ڕێکەوتی 17ی حوزەیران، لە هۆڵی پێشەوا لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمێک بە ناونیشانی "ڕۆحی" ڕەنگەکان" بۆ ساڵیادی قەرەنی جەمیل ڕێکخرا و پێشانگەیەکی هونەری بۆ کرایەوە.

حەفتەیەک بەردەوام دەبێت
لە گەلەری میدیای شاری هەولێر، پێشانگەی تایبەتی شێوەکاری، بۆ کارە هونەرییەکانی قەرەنی جەمیل، کرایەوە و بڕیارە ماوەی حەفتەیەک تابلۆکان کە بەشێکیان تاوەکو ئێستا نەبینراون نمایش بکرێن.

قەرەنی جەمیل کێیە؟
ڕێکەوتی سێی حوزەیرانی 2025، قەرەنی جەمیل، شێوەکاری دیاری کورد، لە تەمەنی 71 ساڵیدا و بە نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد، ئەم هونەرمەندە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، لە دەیان پێشانگەی تایبەت و هاوبەشدا، کارە هونەرییەکانی نمایشکردووە و لە ساڵی 1972 تاوەکو کۆتا ساتەکانی ژیانی، بەردەوام بووە لە خزمەتکردنی هونەری کوردی.

2 کاتژمێر پێش ئێستا