ژان پۆڵ سارتەر... مامۆستای فەلسەفەی بوونگەرایی
ژان پۆل سارتەر بە باوکی فەلسەفەی بوونگەرایی ناسراوە، یەکێکە لە دیارترین نووسەر و بیرمەندانی فەڕەنسا و جیهان، سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان چەندین بەرهەمی نووسیوە.

فەلسەفەکەی بوونگەراییە
فەلسەفەی بوونگەرایی بەبێ سارتەر بناغەی دانەدەمەزرا، کە تێیدا جەخت لە ئازادیی تاک، بەرپرسیارێتی و واتای ژیان دەکاتەوە، پێی وایە؛ بوون پێش بنەما دەکەوێت، بەو واتایەی مرۆڤەکان لەڕێگەی کردارەکانیانەوە واتا بە خۆیان دەبەخشن.
نۆبڵی ڕەتکردووەتەوە
جگە لە کاری فەلسەفی، چەندین بەرهەمی ئەدەبیشی نووسیوە، لەوانە ڕۆمان و شانۆیی، ساڵی 1964، توانی ببێت بە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، بەڵام ڕەتی کردەوە و گوتی نابێت نووسەرەکان ببن بە تاکێکی دامەزراوەیی.

چەندین بەرهەمی نووسیوە
لەماوەی 74 ساڵی تەمەنیدا، بەنزیکەی 10 کتێبی سەرەکی سەبارەت بە فەلسەفە نووسیوە، هاوتای سێ ڕۆمان، 10 شانۆیی و یەک کۆمەڵەچیرۆک، زیاتر لە 40 وتاری سەبارەت بە ڕەخنە و سیاسەت نووسیوە و لە دوو بەرگی سەرەکییشدا ژیاننامەکەی نووسراوەتەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا