کۆتا چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل بەڕێوەدەچن

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بڕیارە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی 20ی حوزەیران، بە دەستپێکی پانێڵ و چالاکییەکان، کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل بەڕێوەبچێت لە سلێمانی.

کاتژمێر سێ چالاکییەکان دەستپێدەکەن

یەکەم پانێڵی ڕۆژی دووەم و کۆتایی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل، بە ناونیشانی "فیلم بە مۆبایل، هونەرێک لە دەستی هەموواندا" کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی ژمارە دوو لە سیتی سینەما دەستپێدەکات.

باشترینەکان خەڵات دەکرێن

لە درێژەی کار و چالاکییەکاندا، کاتژمێر شەش و 30 خولەکی ئێوارە، هەشت کورتەفیلم نمایشدەکرێن و کاتژمێر حەوت و 30 خولەک، ڕێوڕەسمی کۆتایی و دابەشکردنی خەڵاتەکان بەسەر فیلمە سەرکەوتووەکاندا بەڕێوەدەچێت.

خولی دووەم بوو

ڕێکەوتی 19ی حوزەیرانی 2026، دووەم خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل لە سیتی سینەمای سلێمانی دەستیپێکرد و تیایدا چەند بەرهەم و کەسایەتییەک کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترینەکان.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا