بارەگاى خاتەمولئەنبیا: گەرووی هوورمز داخرا
بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێرانی ڕایگەیاند کە بەهۆی جێبەجێنەکردنی بڕگەی یەکەمی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە و پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، گەرووی هوورمز بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا دادەخرێت؛ لە بەرامبەردا جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ داخرانی گەرووەکە.
داخستنەوەی گەرووی هوورمز
بارەگای خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، "بڕگەی یەکەم یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە جێبەجێ نەکراوە و گەرووی هوورمز بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا دادەخرێت".
هۆکاری داخستنی گەرووی هوورمز لە دیدی ئێرانەوە
بارەگای خاتەمولئەنبیا ڕاشیگەیاندووە، "داخستنی گەرووی هوورمز هەنگاوی یەکەمە و داخستنی گەرووەکە بەهۆی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە".
هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەوبارەیەوە دەڵێت "پابەندی بەڵێنەکانمان بووین و لایەنی بەرامبەر پابەندییەکانی جێبەجێ نەکردووە".
کاردانەوەی ئەمریکا
لە کاردانەوەیەکیشدا جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە گەرووی هوورمز داخرابێت".
3 کاتژمێر پێش ئێستا