ئێران: شاندێکمان بەرەو سویسرا بەڕێکەوتووە
هاوکات لەگەڵ بڕیاری داخستنی گەرووی هوورمز، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە شاندێکیان بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا بەرەو سویسرا بەڕێککەوتووە؛ لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو گفتوگۆ هونەرییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە سویسرا دەستپێدەکات.
بەڕێککەوتنی شاندی ئێران بۆ سویسرا
هاوکات لەگەڵ داخستنی گەرووی هوورمزدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند شاندێکیان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا، بەرەو سویسرا بەڕێککەوتووە، داواش دەکات واشنتن بە خێرایی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.
وەزارەتەکە لە ڕاگرێندراوێکدا دەڵێت، شاندەکەیان بەرەو سویسرا بەڕێککەوتووە، بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا بەگوێرەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان.
پێشێلکردنی خاڵی یەکەمی لێکتێگەیشتنەکە
ئاماژە بەوەش کراوە، خاڵی یەکەم و گرنگی ئەو لێکتێگەیشتنە ڕاگرتنی جەنگە لە هەموو بەرەکان، بەڵام لایەنی بەرامبەر ئەمەی پێشێل کردووە و ئیسرائیل ناچار نەکراوە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی لە باشووری لوبنان.
هۆشدارییەکەی وەزارەتی دەرەوەی لوبنان
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان، داوا لە ئەمریکا دەکات پەلە بکات لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاداشتەکە، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی گرفت دەبێتەوە.
نێوەندگیریی پاکستان و کاتی گفتوگۆکان
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، کە نێوەندگیری نێوان واشنتن و تارانە ڕایگەیاند، گفتوگۆ هونەرییەکانی ئەمریکا و ئێران، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە سویسرا دەست پێدەکات.
هۆکاری ناردنی شاندەکە و داخستنی گەرووی هوورمز
ناردنی شاندی ئێران بۆ سویسرا لەکاتێکدایە، پێشتر بارەگای خاتەمولئەنبیا داخستنی گەرووی هورمزی ڕاگەیاندبوو، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی کۆتاییهاتنی جەنگ و بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.
2 کاتژمێر پێش ئێستا