کەسوکاری یاد سەرباز: بۆ دڵنیابوونەوە چاوەڕێی دوایین پشکنینی دی ئێن ئەی دەکەن
پاش دۆزینەوەی تەرمی منداڵێک لە نزیک ڕووبارێک کە گومان دەکرێت تەرمی "یاد سەرباز" بێت، بنەماڵەکەی لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە چاوەڕێی دوایین ئەنجامی پشکنینی DNA دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی تەرمەکە؛ هاوکات جەخت دەکەنەوە کە هەرکەسێک دەستی لەو کەیسەدا هەبێت ڕووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.
دۆزینەوەی تەرمەکە و چاوەڕوانیی خێزانەکە
پاش دۆزینەوەی تەرمی منداڵێک لە نزیک ڕووبارێک کە گوایە لاشەی یاد سەربازە، بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و دەڵێن، چاوەڕێی دوایین پشکنینی دی ئێن ئەی دەکەن تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە منداڵەکەی ئەوانە یاخود نا.
هەڵوێستی هاوبەشی دایک و باوکی یاد
ئەمڕۆ شەممە، بنەماڵەکانی دایک و باوکی یاد سەرباز لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، هەردوولایان بڕیاریان داوە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە خەم و سۆراغی ئەو منداڵە بێتاوانەیان بخۆن و ڕاستی پشت ڕووداوەکە ئاشکرا کەن، دووپاتیشی دەکەنەوە، هەرکەسێک دەستی هەبێت لەو کەیسەدا ڕووبەڕووی یاسای دەکەنەوە، ئەگەرچی بەئومێدی ئەوەن کە منداڵەکەیان لە ژیاندا مابێت و سەلامەت بێت.
سوپاس و پێزانین بۆ هاونیشتمانیان و دەزگا ئەمنییەکان
هاوکات، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پەرۆشی و خەمخۆری هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی ئەمن و ئاسایش دەربڕی سەبارەت بە ونبوونی منداڵەکەیان.
مێژووی ونبوون و دۆزینەوەی ئێسک و پروسکەکە
ڕاگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە، کە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا یاد سەرباز لە گوندەکەیان دیار نەما و پاش چەند ڕۆژێکیش ئێسک و پروسکی منداڵێک دۆزرایەوە بەڵام خێزانەکەی گومان دەکەن کە منداڵی ئەوان بێت، بۆیە چاوەڕێی دوای ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی دەکەن بۆ دڵنیابوونەوەیان لەوەی کە ئەو تەرمی منداڵەکەیان بووە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا