ترەمپ: لە ماوەی 60 ڕۆژی ئاگربەسەتدا لە گەرووی هوورمز هیچ جۆرە باجێک نابێت
یاد نەوزاد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ماوەی 60 ڕۆژی ئاگربەستدا هیچ باجێک لەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە گەرووی هوورمزدا نابێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە سەپاندنی هەر باجێک لە داهاتوودا تەنیا بەستراوەتەوە بە ئەگەری شکستهێنانی ڕێککەوتنەکەوە.
دۆخی باج لە دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەست
ترەمپ لە ترووس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، لە دوای تەواوبوونی ئەم ماوەیەش بە هەمان شێوە هیچ بڕە باجێک لە گەرووەکە وەرناگیرێت، تەنیا لە بارودۆخێکدا نەبێت کە ئەمریکا خۆی بیسەپێنێت.
مەرجەکانی سەپاندنی باج لەلایەن ئەمریکاوە
بە گوتەی ترەمپ، ئەوەش لە دۆخێکدا دەبێت کە ڕێککەوتن شکست بهێنێت و لە بەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییەدا دەبێت کە ئەمریکا بۆ پاراستنی وڵاتانی کەنداو لە ڕابردوو، ئێستا و داهاتوودا لە ئەستۆی دەگرێت.
یاد نەوزاد
3 کاتژمێر پێش ئێستا