چەند زانیارییەک سەبارەت بە شێرپەنجەی جگەر
سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
شێرپەنجەی جگەر بە شەشەم باوترین جۆری شێرپەنجە دادەنرێت، ساڵانە نزیکەی 900 هەزار کەس تووشی شێرپەنجەی جگەر دەبن، شێرپەنجەی جگەر زیاتر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئاسیا لەگەڵ باکوری ئەفریقا باوترە.
شێرپەنجەی جگەر چییە؟
شێرپەنجەی جگەر بریتییە لە گەشەی نائاسایی خانەکانی جگەر بەشێوەیەک لە کۆنترۆڵی جەستە دەردەچن و ژمارەیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتەهۆی تێکچوونی فرمانی ئاسایی خانەکانی جگەر.
نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر چین؟
باوترین نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر بریتین لە:
- دابەزینی کێشی جەستە بەبێ هۆکار
- نەمانی ئارەزووی خواردن
- بوونی ئازار لەبەشی سەرەوەی سک
- ڕشانەوە
- ماندووبوون
- ئاوسانی سک
- زەردبوونی ڕەنگی پێست
- سپیبوونی ڕەنگی پیسایی
هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر چین؟
تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر کۆمەڵێک هۆکاری هەیە، لەوانە:
- تووشبوون بە هەوکردنی جگەری ڤایرۆسیی HBV, HCV
- شەکرە
- بەرکەوتن بە هەندێک پێکهاتەی ژەهراوی کە لەسەر بەرووبوومە هەڵگیراوەکان، وەک دانەوێڵە دروست دەبن
- بوونی نەخۆشییەکانی دیکەی جگەر، وەک نەخۆشیی ویڵسن
- خواردنەوە کحولییەکان
- چەوریی جگەر
سەروەر سالار
3 کاتژمێر پێش ئێستا