شێرەکانی ڕافیدەین گەیشتنە فێلادلفیا؛ عێراق خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فەڕەنسا ئامادە دەکات

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هەڵبژاردەی عێراق. فۆتۆ: AP
هەڵبژاردەی عێراق. فۆتۆ: AP

شێری ڕافیدەین دوای شکستەکەی بەرامبەر نەرویج، ئێستا لە ویلایەتی پەنسلڤێنیا خۆی بۆ قورسترین تاقیکردنەوە لە مۆندیال ئامادە دەکات و چاوەکان لەسەر یارییەکەی بەرامبەر کەڵەشێرەکانی فەڕەنسایە.

گەیشتن بە فێلادلفیا و دەستپێکردنی مەشقەکان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق گەیشتە شاری فێلادلفیا لە ویلایەتی پەنسلڤێنیا لە ئەمریکا. ئەم گەشتە بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانە بۆ ئامادەبوون لە دووەم یارییان لە جامی جیهانیی 2026، کە تێیدا عێراق ڕووبەڕووی یەکێک لە بەهێزترین تیپەکانی جیهان دەبێتەوە.

وادەی یاریی بەرامبەر فەڕەنسا

بەپێی خشتەی یارییەکانی مۆندیال، بڕیارە ڕۆژی 23ـی حوزەیرانی 2026 هەڵبژاردەی عێراق بەرەنگاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ببێتەوە. ئەم یارییە بۆ عێراق چارەنووسسازە، بە تایبەت دوای ئەوەی لە یەکەم یاریی خۆیدا لە ڕۆژی 17ـی حوزەیران بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج بە ئەنجامی 4-1 تووشی شکست هات و ئێستا پێویستی بە ئەنجامێکی ئەرێنی هەیە بۆ مانەوە لە ڕکابەرییەکاندا.

ژمارەیەکی پێوانەیی لە پاڵاوتنەکاندا

هەڵبژاردەی عێراق وەک 48ـەمین و دوایین هەڵبژاردە گەیشتە مۆندیالی 2026، بەڵام توانی ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی تۆمار بکات. عێراق بە ئەنجامدانی 21 یاریی لە قۆناغی پاڵاوتنەکاندا گەیشتە مۆندیال، ئەمەش زۆرترین ژمارەی یارییە کە هەر هەڵبژاردەیەک لە مێژوودا ئەنجامی دابێت تاوەکو بلیتێکی بەشداربوون لە جامی جیهانی بەدەستبهێنێت.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا