جیانکارلۆ ئیسپۆزیتۆ بوو بە موسوڵمان

حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا و لەمیانی بەشداریکردنی لە پڕۆژەیەکی سینەماییدا، جیانکارلۆ ئیپسۆزیتۆ، ئەکتەری ئەمریکی بە ڕەچەڵەک ئیتاڵی و لەدایکبووی دانیمارک، بوو بە موسوڵمان.

بۆ بەشداریکردن لە فیلمێکدا لە سعودیەیە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سعودی گەزەتە، ئیسپۆزیتۆ لەمیانی مانەوەی لە سعودیە بۆ بەشداریکردنی لە فیلمێکی سینەمایی، بڕیاری داوە ببێت بە موسوڵمان.

بینینی خەڵک وای کردووە ئیسلام بچێتە دڵیەوە

ئاماژە بەوە دراوە، "ئیسپۆزیتۆ، لەمیانی سەردانیکردنی شوێنە جیاوازەکانی سعودیە و بینینی موسوڵمانانی وڵاتەکە، ئایینی ئیسلام چووەتە دڵیەوە و بڕیاری داوە ببێت بە موسوڵمان."

لە ئەستێرەکانی برەیکینگ بادە

ئیسپۆزیتۆ زیاتر بە ڕۆڵی گەس فرینگ لە زنجیرەی برەیکینگ باد و بێتەر کۆڵ سۆڵ ناسراوە، یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوە نێودەوڵەتییەکان و خاوەنی بنکەیەکی فراوانی هەوادارە.

تاوەکو ئێستا، وەکو ئەکتەر لە 216 فیلم و زنجیرەدا بەشداریی کردووە و شەش جار بەربژێر بووە بۆ بردنەوەی خەڵاتی پرایمتایم ئێمی و 20 خەڵاتی هونەری بردووەتەوە.

حەسەن فەلاح

4 کاتژمێر پێش ئێستا