فیفا سزای ناوبژیوانێکی یارییەکەی جەزائیر و ئەرجەنتین دەدات
بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا ڕێوشوێنی تایبەت بەرامبەر ئەو ناوبژیوانەی تەکنەلۆژیای ڤار گرتووەتە بەر، کە سەرپەرشتی یارییەکەی نێوان جەزائیر و ئەرجەنتینی کردبوو لە گەڕی یەکەمی مۆندیالی 2026.
بەگوێرەی کەناڵی حەیاتی جەزائیری، فیفا لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی لەسەر سکاڵای یەکێتی تۆپی پێی جەزائیر دەستپێکردووە، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە هەڵەکە لە ئەستۆی سیمۆن مارچینیاکی ناوبژیوانی سەرەکی یارییەکە نەبووە، بەڵکو ناوبژیوانی ڤار ئەو کەسە بووە بڕیاری پێویستی نەداوە تاوەکو یارییەکە ڕابگیرێت یان دۆخە گوماناوییەکە دووبارە سەیر بکرێتەوە.
فیفا بە تەواوی بەرپرسیارێتی هەڵەکەی خستووەتە ئەستۆی ناوبژیوانی ڤار، بەڵام بەگوێرەی سیاسەتی نهێنی پاراستنی ناوبژیوانان لە مۆندیالی 2026، ناوی ناوبژیوانەکە و وردەکاری سزاکەی ئاشکرا نەکراوە. جێگەی ئاماژەیە، کە لەو یارییەی ئەرجەنتین بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئیزاک تریفیزی ئوسترالی سەرپەرشتیاری ڤار بوو.
2 کاتژمێر پێش ئێستا