عەتا چاوشین... ئەو گۆرانیبێژەی زیاتر لە 35 ساڵ خزمەتی هونەری کوردی کرد
عەتا ئەمین زۆراب، ناسراو بە عەتا چاوشین/عەتای مینە سوور، ساڵی 1961 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردە و بەنزیکەی چوار دەیە خزمەتی موزیک و هونەری کوردی کردووە.
لە کەرکووک بەرهەمەکانی تۆمار کردووە
عەتا چاوشین، لە سەرەتای کارە هونەرییەکانەوە، لە تەلەڤیزیۆنی کەرکووک گۆرانییەکانی تۆمار کردووە، یەکەم گۆرانی خۆی کە ناوبانگی پێ دەرکرد، بریتی بوو لە گۆرانیی "هۆ غەریب مەڕۆ"، پاشان چەند گۆرانییەکی دیکەی لە ڕادیۆی کەرکووک تۆمار کرد.

پیشە هونەرییەکەی بەنزیکەی چوار دەیەی خایەندووە
عەتا چاوشین، ساڵانێک لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاوە، شارەزای بەستە و مەقام بووە، هاوکات ئاشنای بەندبێژی بووە و لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، کە زیاتر لە 35 ساڵی خایەندووە، خزمەتی هونەری کوردی کردووە و چەندین بەرهەمی پێشکەش کردووە.
عەتا چاوشین، ڕێکەوتی 22ی حوزەیرانی 2020، لە تەمەنی 59 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە.

2 کاتژمێر پێش ئێستا