بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی چەند پرسێکی گرنگ لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21ی 6ی 2026، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی حزبەکە کۆدەبێتەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سیاسیی هەستیاردا تێدەپەڕن.

تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆ

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ8، بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق بە وردی تاوتوێ بکرێت. هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە دەکرێت تاوەکو یەکێتی هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەسەر پێشهاتەکان دیار بکات.

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا