شۆڕشی داهێنانی CD و پێشکەشکردنی خزمەتێکی زیاتر بە پیشەسازیی موزیک

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دەرکەوتنی CD لە جیهانی وێنە و دەنگ، بە یەکێک لە میلە گەورەکانی بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا دادەنرێت.

بۆ یەکەمجار و لە ساڵی 1966 نەخشەی ڕەسەنی CD لەلایەن جەیمس ڕەسڵەوە داهێنراوە، ساڵی 1979 کۆمپانیاکانی فیلیپس و سۆنی، هەوڵی بەرەوپێشبردنیان داوە و بۆ یەکەمجار و لە ئاستی بەبازاڕکردندا، ساڵی 1982 لە جیهاندا بڵاوکراوەتەوە.

لە ئاستی شۆڕشی پیشاندانی وێنەیی و دەنگدا، CD وەرچەرخانێکی گەورەی ئەنجامداوە، لەوانە:

  • پێشکەشکردنی دەنگێکی خاوێنتر
  • پێشکەشکردنی بارگەیەکی فراوانتر
  • ئاسانی لە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوە
  • ئاسانی لە کۆپیکردن و گواستنەوەی زانیاری

ڕەخنەگران بە شێوەیەکی سەرەکی، داهێنانی CD دەبەستنەوە بە پێشکەشکردنی دەنگێکی باشتر بۆ ئەلبووم و گۆرانییەکان و پێیان وایە، ئەم داهێنانە زیاتر خزمەتی بە بەرهەمهێنەرە موزیکییەکان کردووە وەک لە بەرهەمهێنەرانی سینەما.

وێڕای هەموو سوودەکان، CD هۆکاری سەرەکی بوو بۆ دزین و پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتیکردن و دەروازەیەکی تەواو نوێی هێنایە کایەیەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بەرهەم و زانیارییە دزەپێکراوەکان.

یەکێکی دیکە لە خاڵە نەرێنییەکانی CD، سنوورداریی بارگەکەیەتی، کە تەنیا چەند سەد مێگابایتێک لەخۆدەگرێت و بۆ زانیاری و بەرهەمە میدیاییەکانی ئەم سەردەمە، سوودێکی زۆر ناگەیەنێت بە بەکارهێنەر و جێگرەوەکەی بووە بە DVD و Blu-ray.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا