دەنیز ئونداڤ ڕیکۆردی مێسی یەکسانکردەوە
مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هەڵبژاردەى ئەڵمانیا ڕیمۆنتاداى ئەنجامدا و بە دوو گۆڵى کوردانەى دەنیز ئونداڤى یاریزانى کوردى هەڵبژاردەکە بەرامبەر گۆڵێک لە کۆتدیڤوارى بردەوە.
بەو ئەنجامەش ئەڵمانیا هەنگاوێکى گەورەى بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغى داهاتووى پاڵەوانێتییەکە بڕى.
ئونداڤ ئەستێرەی ئەڵمانیا و مۆندیالی ئەمساڵە
ئونداڤ لە قۆناغی کۆمەڵەکانى مۆندیالدا، 3 گۆڵی تۆمارکردووە، بە باشترین یاریزانی یاریی ئەڵمانیا و کۆتدیڤوار هەڵبژێردرا.
ئونداڤ، ئەو کوڕە کوردەی جیهانی سەرسام کردووە
دێنیز ئونداڤ تاوەکو ئێستا لە مۆندیالی 2026:
- بەرامبەر کوراساو: خولەکی 64 هاتە ناو یاریگە و گۆڵێک و دوو ئەسیست
- بەرامبەر کۆتدیڤوار: خولەکی 60 هاتە ناو یاریگە و دوو گۆڵی تۆمارکرد
ئونداڤ خاوەنی زۆرترین گۆڵ و ئەسیستە لە مۆندیالی ئەمساڵ، هەر 11 خولەکێک بەشداریی گۆڵێکی کردووە، بەباشترین یاریزانی یارییەکەیان دژی کۆتدیڤوار دیاریکرا.

مەستان حوسامەدین
2 کاتژمێر پێش ئێستا