بە نێوەنگیری قەتەر ئەمریکا و ئێران گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن
ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاگادارەوە ئاشکرایکرد، شاندی گفتوگۆکاری ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ئێران بە سەرۆکایەتی محەممەد باقر قالیباف ،بە نێوەندگیری دەوڵەتی قەتەڕر کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵیان لە سویسرا ئەنجامداوە.
بە ناوبژیوانی قەتەڕ کۆبوونەوەکە کراوە
ماڵپەڕە لە زاری ئەو سەرچاوە ئاگادارەوە ئاماژەی بەوەکرد، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ژمارەیەک لە گفتوگۆکاری دیکەی ئەمریکا، لەگەل هاوتا ئێرانییەکانیان لە ناوچەی بورگنستۆک لە سویسرا ڕووبەڕوو کۆبوونەتەوە.
"گفتوگۆکان ئاسان نەبوو"
دەربارەی گفتوگۆکانیش جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە سویسرا ڕایگەیاند، ئاشتی بە هیچ شێوەیەک ئاسان نەبوو، بەڵکو پێویستی بە کارکردن بوو، بۆ ئەو مەبەستەش دۆناڵد ترەمپ داوای لێکردوون لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ گەلی ئێراندا دەستپێبکەن.
گۆڕان لە تێڕوانینی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکر، تێڕوانیکی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای تێپەڕبوونی 10 ساڵ جیاوازە لە چاو ئەو دۆخەی پێشتر لەوێ هەبووە.
دەستپێکردی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ گەلی ئێراندا
جەدی دی ڤانس لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا جەختیکردەوە، دۆناڵد ترەمپ داوای لێکردووە بە دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ گەلی ئێران، ئەوەی لە ئێستاشدا بەڕێوە دەچێت، سەرەتای گفتوگۆیەکی هونەرییە و دیارە هەموو کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵام هەلێکە کە بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا بۆ ئەوەی پێکەوە دابنیشن.
دەربارەی ناوبژیوانی پاکستان و قەتەڕیش، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، لە کارەکانیان لەگەڵ قەتەرییەکان پاکستانییەکان پێشکەوتنی بەرچاویان بە دەستهێناوە، بۆیە هەست بە ئارامی دەکەن لەو دەستکەوتەی لە لوبنان بەدەستهاتووە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا