عەدنان کەریم لە سلێمانی و هەولێر کۆنسێرت سازدەکات

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئامادەکارییەکانی عەدنان کەریم، هونەرمەندی ناسراوی کورد، دەستیان پێکردووە بۆ سازکردنی زنجیرە کۆنسێرتێک لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر.

نۆی تەمموز یەکەم ڕۆژی کۆنسێرتەکەیە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، عەدنان کەریم، زنجیرە کۆنسێرتێکی نوێی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر ڕاگەیاند؛ وەکو لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، ڕێکەوتی نۆی تەمموزی 2026، کاتژمێر شەشی ئێوارە، لە تەلاری هونەری سلێمانی، کۆنسێرتەکەی سازدەکرێت.

بەهۆی نەمانی بلیت ڕۆژی دووەم زیادکرا

لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری ڕاگەیاندنی کۆنسێرتەکەدا، تێکڕای بلیتەکانی کۆنسێرتەکە فرۆشران و ئەمە وای کرد ڕۆژی دووەمی کۆنسێرتەکە ڕابگەیەنرێت، کە لە هەمان کات و شوێندا و لە ڕێکەوتی 10ی تەمموز سازدەکرێت.

بڕیاریشە، ڕێکەوتی 13ی هەمان مانگ، لە هەولێری پایتەختی کوردستان، عەدنان کەریم کۆنسێرتەکەی لە M19 سازبکات.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا