شەهباز شەریف: هیوادارم گفتوگۆکان ئەنجامی بەرهەمداری هەبێت
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کە نێوەندگیری دانووستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەکات، لە دەستپێکی گفتوگۆکاندا لە سویسرا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی قەتەری کرد و گوتی ، هیوادارە کاتێک دەچنەوە ماڵەوە ڕێککەوتنێک لە دەستیاندابێت کە ببێتە هۆی خۆشی و ئاشتی بۆ جیهان.
ڕێککەوتنێک بۆ خۆشبەختی و ئاشتی و پێشکەوتن
سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی " ئێمە لێرە گفتوگۆیەکی زۆر باشمان دەبێت کە هیوادارم ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ ئەنجامی بەرهەمدار لە داهاتوودا، دەمەوێت سوپاسی جەی دی ڤانس بکەم بۆ سەرکردایەتییەکەی کە سەرکردایەتی تیمی ئەمریکا دەکات هەروەها برای زۆر ئەزیزم، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، ئەو وەکو برایەکی زۆر ئەزیزی من وایە، وە بێگومان عاسم مونیر سوپاسالاری پاکستان، ئەو ڕۆڵێکی بێوێنەی هەبوو، بەردەوام بوو، سوور بوون و ئارامگری پیشانداین و پێم وایە پێکەوە، هەموو ئەم هەوڵانە لێرە کۆبوونەتەوە و زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، هیوادارم کاتێک دەڕۆینەوە ماڵەوە ئەو ڕێککەوتنەمان لەناو دەستبێت کە ببێتە هۆی هێنانی خۆشبەختی و ئاشتی و پێشکەوتن بۆ هەموو جیهان"
2 کاتژمێر پێش ئێستا