سیستمی هەڵسەنگاندنی فیلمەکان چییە؟
حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا
بە شێوەیەکی گشتی، تێکڕای ئەو فیلمانەی لە هۆڵەکانی سینەما یاخود لە پێگە فەرمییەکانی پەخشکردنی فیلم نمایش دەکرێن، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و بەگوێرەی ناوەڕۆکەکانیان دیاری دەکرێن کە بۆ چ بینەرێک گونجاون.

لە سینەمادا، پێنج پێوەر و هەڵسەنگاندنی فەرمی بۆ فیلمەکان هەیە، کە بەریتین لە:
- پێوەری G: فیلمێک کە بۆ هەموو بینەران گونجاوە
- پێوەری PG: فیلمێک کە دەکرێت بۆ هەندێک تەمەن هەستیار بێت
- پێوەری PG-13: فیلمێک کە دەبێت لەژێر چاودێریی سەرپەرشتیار پیشانی منداڵ بدرێت
- پێوەری R: فیلمێک بۆ تەمەنی سەروو 17 ساڵ یاخود لەژێر چاودێریی وردی سەرپەرشتیار
- پێوەری NC-17: فیلمێک کە بۆ تەمەنی خوار 17 ساڵ قەدەغەیە

حەسەن فەلاح
4 کاتژمێر پێش ئێستا