شاندى ئێران گەیشتە ئەو هۆڵەى کۆبوونەوەى دانوستانەکەى لێ دەکرێت
دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
میدیاى ئێران بڵاویکردەوە، شاندى کۆمارى ئیسلامى ئێران بە سەرۆکایەتى محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران، گەیشتووەتە ئەو هۆڵەى کۆبوونەوەى دانوستانەکانى لێ دەکرێت لەگەڵ لایەنى ئەمریکا لە سویسرا.
کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەن
میدیاى ئێران، ئاماژەى بەوەشکردووە، بڕیارە لە چەند کاتژمێرى داهاتوودا، کۆبوونەوەکان دەست پێ بکات.
گەیشتنی شاندی باڵای ئەمریکا
هەر ئەمڕۆش جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە شوێنی کۆبوونەوەکان و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد و باسی لەوە کرد، لە کردنەوەی گەرووی هوورمز و کۆتاییهێنان بە پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران سەرکەوتوو بوون و ئێستا دەیانەوێت زیاتر بەدەستبهێنن.
ئەوە لە کاتێکدایە، هەریەک لە قەتەڕ و پاکستان نێوەندگیری سەرەکى ئەم دانوستاندنانەى ئێران و ئەمریکان، کە لە سویسرا ئەنجامدەدرێت.
دانیار فاروق
2 کاتژمێر پێش ئێستا