کاروان گەزنەیى: بەشەراکەتێکى ڕاستەقینە و %50 بە %50 بەشدارى کابینەى نوێ دەکەین

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە بارەى پێکهێنانى کابینەى نوێ حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە، گوتەبێژى یەکێتى گوتى، ڕژدن لەسەر ئەو بەڵێنانەى بە هاونیشتمانیانداوە و بەشەراکەتێکى ڕاستەقینەو %50 بە %50 بەشدارى کابینەى نوێ دەکەن.

دروستکردنی باڵانسی هێز لە هەرێمی کوردستان

گوتیشى، باڵانسی هێزیان لە هەرێمى کوردستان دروستکردووەتەوە و پێداگر دەبن لەسەر ڕاستکردنەوەى ڕێڕەوى حکومڕانى لە کابینەى 10 یەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە بۆ سەرجەم هاونیشتمانیان بەرهەمداردەبێت.

سازش نەکردن لەسەر خواستەکان

کاروان گەزنەیى جەختى لەوەشکردەوە کە یەکێتى بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر  هیچ خواستێکى خۆى بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناکات ئەوەشیان لە پێناوى خزمەتکردنێکى ڕاستەقینەیە بە هاونیشتمانیانى هەرێمى کوردستان.

واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ نەوەی نوێ

ئاماژەى بەوەشکرد، یەکێتى نیشتمانیى کوردستان لە ئایندەیەکى نزیکدا کۆبوونەوەکانى لەگەڵ سەرجەم لایەنەسیاسییەکان دەستپێدەکات و  لە ئایندەیەکى زۆر نزیکدا ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ نەوەى نوێ واژۆ دەکەن.

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا