لە باکووری کوردستان 13 شوێنەوار دۆزرایەوە کە هەشتیان تاتەبەردن

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک لەو تاتە بەردانەی دۆزراونەتەوە لە باکووری کوردستان
ژمارەیەک لەو تاتە بەردانەی دۆزراونەتەوە لە باکووری کوردستان

لە باکووری کوردستان 13 شوێنەوار دۆزرایەوە، کە بە زمانی سریانی لەسەریان نووسراوە و مێژووی کۆنی ناوچەکە و کڵێسایەک دەگێڕنەوە.

لە کاتی کارکردن لە پارکێدا شوێنەوارەکان دەرکەوتوون

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، لە سنووری شارۆچکەی میدیاتی سەربە شاری مێردینی باکووری کوردستان، لە کاتی کارکردن لە دروستکردنی پارکێکدا، 13 شوێنەوار دۆزرایەوە و کە هەشتیان تاتەبەردن و نووسینیان لەسەر هەڵکۆڵراوە.

بە زمانی سریانی لەسەریان نوسراوە

تاتەبەردەکان بە زمانی سریانی لەسەریان نووسراوە و تایبەتن بە کڵێسای مۆر، کە لە سەدەی چواری زایینیدا دروستکراوە.

زانیاری لەسەر ژیانی کەسانی ناو کڵێسای لەسەر نوسراوە

بەگوێرەی ئەو توێژینەوە سەرەتاییانەی لەسەر تاتەبەردەکان کراون، نووسینەکان تایبەت بە زانیاریی لەسەر ژیانی ئەو قەشە، مامۆستا، خزمەتکار و کەسانەی، لە ماوەی سەدەی هەشت بۆ 14ـی زایینی لەناو کڵێساکەدا بوون.

گێڕانەوەی مێژووی دروستکردنەوەی کڵێساکە

لەسەر یەکێک لە تاتەبەردەکان ئاماژە بە دووبارە دروستکردنەوەی کڵێساکە کراوە و کۆنترین بەردەنووسیشیان، مێژووی 772ـی زایینی دەگێڕێتەوە.

موختاری ناوچەکە دەڵێت، پشتر باوباپیرانیان بۆیان گێڕاونەتەوە کە سەردەمی کۆن لەو ناوچەیەدا کڵێسایەک هەبوو، ئەم تاتەبەردانەش ئەو قسانەیان پشتڕاست کردووەتەوە.

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا