ئەحمەد شەرع: بەهەڵە لێدوانەکەى دۆناڵد ترەمپ لێکدراوەتەوە

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر فۆتۆ:AP
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر فۆتۆ:AP

ئەحمەد شەرع، سەرۆکى ڕاگوزەرى سووریا ڕایگەیاند، بە هەڵە لێدوانەکەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لێکدراوەتەوە و  جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە دەکرێت لە چارەسەرکردنى ئەرێنیدا پشت بە سووریا ببەسترێت.

نیگەرانی لە دۆخی لوبنان

ئەحمەد شەرع، سەرۆکى ڕاگوزەرى سووریا ئاماژەى بەوە کرد، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ نیگەرانە لە دۆخى لوبنان و کار بۆ ڕاگرتنى شەڕ لەو وڵاتە دەکات و باسى لە ڕۆڵى سووریای کرد لە گەڕان بەشوێن چارەسەرێکى ئاشتیانە بەڵام لێدوانەکەى بە هەڵە لێکدرایەوە وەک ئەوەى لە بەرەبەیانى سبەینێوە سووریا دەستوەردان لە لوبنان بکات.

پشتبەستن بە سووریا لە چارەسەری ئەرێنیدا

شەرع ڕوونیکردەوە، دەکرێت لە چارەسەرى ئەرێنیدا پشت بە سووریا ببەسترێت لە ڕێگەى سەرلەنوێ پاڵپشتیکردنى دەوڵەتى لوبنان و بەهێزکردنەوەى دامەزراوە فەرمییەکانى ئەو وڵاتە.

سووریا ئامرازی زۆری هەیە بۆ کاریگەری ئەرێنی

دەشڵێت، ئێمە ڕۆژانە دەستمان بۆ لوبنان درێژدەکەین و دۆخى سووریا ئامڕازى زۆرى هەیە بۆ کاریگەربوونى ئەرێنى لەسەر ناوخۆى لوبنان، بەڵام ئەمە بەپلەى یەکەم پشت بە هەماهەنگى ناوخۆى لوبنان دەبەستێت.

گرنگی ئاسایشی لوبنان بۆ سووریا

ئەحمەد شەرع جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە، سووریا ئاسایش و سەقامگیریى لوبنانى بەلاوە گرنگە و هەر کێشەیەک لەو وڵاتە کاریگەریى لەسەر سووریا دەبێت و بە پێچەوانەشەوە.

بڕوا بوون بە دیالۆگ

دەشڵێت، من بڕوام بە دیالۆگ هەیە چونکە داخستنى دیالۆگ بەواتاى جەنگ دێت و ئێمەش چارەسەرکردنى کێشەى حیزبوڵامان دەوێت و ئامادەین لەگەڵ هەمووان دابنیشین.

لێدوانەکەى ئەحمەد شەرع لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە دۆسیەى حیزبوڵاى لوبنان بدەینە دەست ئەحمەد شەرع.

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا