باکرهان: بۆ ئەوەی گەنجەکانمان نەمرن ئاشتیمان دەوێت

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دەم. فۆتۆ: AA
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دەم. فۆتۆ: AA

هاوسەرۆکی پارتی دەم دەڵێت، سەرەڕای هەوڵەکان بۆ شکستهێنان بە پرۆسەی ئاشتی، لە خەباتەکانیان بۆ ئاشتی بەردەوام دەبن.

دژایەتیکردنی ئاشتی لە تورکیا

کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی پارتی دەم بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بەردەوامە و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ خەڵکی گوێکچەئادا گوتی، کۆمەڵێک خەڵک و پارت هەن، دژایەتیی ئاشتی دەکەن و دەیانەوێت خوێنڕێژی و کوشتنی گەنجان لە تورکیا بەردەوام بێت.

پێویستی دۆخەکە بە هەنگاوی دەوڵەت

باکرهان جەختی لە هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی کردەوە و گوتی، پێویستە دەوڵەت هەنگاو بنێت و پەرلەمانی تورکیا چوارچێوەی یاسایی پرۆسەکە ئامادە بکات و یاسا دەربکات.

مافەکانی کورد و بەهێزبوونی دیموکراسی لە تورکیا

هاوسەرۆکی پارتی دەم لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئەگەر کورد بە مافەکانی بگات، دیموکراسییەتی تورکیا بەهێزتر دەبێت و هەموو ناوچەکانی تورکیا دەبوژێنەوە، هەر بۆیە داوای ئاشتی دەکەن.

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا