بۆ بەشدار لە کۆوونەوەی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی فوئاد حسێن گەیشتە ئوردن

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق
فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق

بەمەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی، فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەی عێراق گەیشتە ئوردن.

کۆبوونەوە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵیت، کۆبوونەوەکە ڕۆژی دووشەممە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت.

تاوتوێی پرسی ئەمنی ناوچەکە

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش و پەرەپێدانە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە دەکرێت، لەگەڵ ئەو خشتەیەی لە بەرنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەدا هەیە.

کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسلەوە دەکات، پێش کۆبوونەوە فەرمییەکە، کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانى عەرەبی دەکرێت، بە ئامانجی هەماهەنگیکردنی هەڵوێستەکان و گۆڕینەوەی بیروبۆچوون لەسەر ئەو پرسانەی پێشنیازکراون.

دامەزراندنی ئەمینداری گشتیی نوێی کۆمکاری عەرەبی

یەکێکی دیکە لەو پرسانەی بڕیارە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت لە کۆبوونەوەکە، پەسەندکردنی دامەزراندنی نەبیل فەهمی، وەزیرى پێشووتری دەرەوەی میسرە، وەک ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا