پڕۆژەی ڕووناکی: %99.82ـی هاوبەشان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی
لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی

بەگوێرەی دوایین داتاکانی پڕۆژەی ڕووناکی، لە ئێستادا زۆرینەی هەرە زۆری هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان چوونەتە ناو سیستەمی 24 کاتژمێری و تەنیا ڕێژەیەکی زۆر کەم ماون.

ئاستی گشتیی سوودمەندانی کارەبای 24 کاتژمێری

بەپێی ئاماری پڕۆژەی ڕووناکی، تاوەکو ئێستا نزیکەی 5,500,000 هاوبەش لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری. ئەم ژمارەیە دەریدەخات کە %99.82ـی تێکڕای هاوبەشانی کارەبا لە پڕۆژەکە سوودمەندبوون.

ڕێژەی سوودمەندان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی

لە پارێزگای هەولێر 1,935,000 هاوبەش سوودمەندن کە دەکاتە %35.18ـی کۆی پڕۆژەکە. لە پارێزگای سلێمانیش 1,345,000 هاوبەش کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە، کە ڕێژەکەیان دەگاتە %24.45ـی هاوبەشان.

دۆخی پڕۆژەکە لە دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان

ئامارەکان نیشانی دەدەن لە پارێزگای دهۆک 495,000 هاوبەش بەڕێژەی %9 و لە هەڵەبجە 135,000 هاوبەش بەڕێژەی %2.45 سوودمەندن. لەسەر ئاستی ئیدارە سەربەخۆکانیش؛ لە سۆران 308,000 هاوبەش (%5.6)، لە زاخۆ 300,000 هاوبەش (%5.45) و لە ڕاپەڕین 391,700 هاوبەش (%7.12) کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە.

دابەشبوونی هاوبەشان لە قەزا و ناوچە جیاوازەکان

لە سنووری قەزای کۆیە 135,300 هاوبەش بەڕێژەی %2.46 و لە پیرمام 77,900 هاوبەش بەڕێژەی %1.41 کارەبایان بۆ جێگیر کراوە. هەروەها لە سێمێل 225,500 هاوبەش (%4.1) و لە ئاکرێ 143,500 هاوبەش (%2.60) لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند بوون، بەوەش کۆی گشتی سوودمەندان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 5,500,000 هاوبەش.

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا