فرەچالاکیی غوددە چۆن دەناسرێتەوە؟

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ئەندامی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)
وێنەی ئەندامی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)

دەکرێت ڕژێنی دەرەقی وەکو هەر ئەندامێکی دیکەی جەستە تووشی نەخۆشی  و گرفت ببێت، ڕژێنی دەرەقی یەکێکە لە ڕژێنە گرنگەکانی جەستەی مرۆڤ، فرمانی ئەم ڕژێنە بریتییە لە دروستکردنی چەند هۆڕمۆنێک، ئەم ‌هۆڕمۆنانە چەندین ڕۆڵی جیاوازیان لە جەستەدا هەیە، لەوانە: ڕێکخستنی پرۆسەی زیندەچالاکیی جەستە و چەند فرمانێکی دیکە.

ڕژێنی دەرەقیی چالاک

گرفتی ڕژێنی دەرەقیی چالاک کاتێک ڕوودەدات، ڕژێنی دەرەقی بڕی زیاد لە پێویست هۆڕمۆن دروست بکات، گرفتی ڕژێنی دەرەقیی چالاک دەبێتەهۆی:

  1. خێرابوونی پرۆسەی زیندەچالاکیی جەستە
  2. دابەزینی کێشی جەستە
  3. لەرزینی دەست
  4. ناڕێکیی لێدانی دڵ
  5. خێرابوونی لێدانی دڵ
  6. ئارەقکردنەوە
  7. ناڕێکیی سووڕی مانگانە
  8. هەستیاربوون بە گەرما
  9. گەورەبوونی ئەندامی ڕژێنی دەرەقی
  10. ماندووبوون
  11. دڵەڕاوکێ و ناجێگیریی باری دەروونی
  12. لاوازبوونی ماسولکە
  13. تێکچوونی شێوازی خەو
  14. گەرمبوون و شێداربوونی پێست

هۆکارەکانی تووشبوون بە گرفتی ڕژێنی دەرەقیی چالاک چین؟

باوترین هۆکارەکانی تووشبوون بە گرفتی ڕژێنی دەرەقیی چالاک بریتین لە:

  1. بۆماوەیی نەخۆشییەکانی ڕژێنی دەرەقی
  2. بۆماوەیی هەندێک نەخۆشی وەک: جۆرێکی کەمخوێنی pernicious anemia و گرفتێکی گورچیلە primary adrenal insufficiency

ئاڵۆزییەکانی تووشبوون بە گرفتی ڕژێنی دەرەقیی چالاک چین؟

تووشبوون بە گرفتی ڕژێنی دەرەقیی چالاک، مەترسیی تووشبوون بە کۆمەڵێک ئاڵۆزی زیاد دەکات، لەوانە:

  1. نەخۆشییەکانی دڵ
  2. لاوازبوونی ئێسک
  3. کێشەکانی بینین
  4. ئاوسان و گۆڕانی ڕەنگی پێست
  5. گرفتی زیادبوونی لە ڕادەبەدەری هۆڕمۆنەکانی ڕژێنی دەرەقی Thyrotoxic crisis
سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا