وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لە عەممان کۆدەبنەوە و فوئاد حوسێن بەشدارە

کیژان مەحمود 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لە عەممان کۆدەبنەوە و فوئاد حوسێن بەشدارە
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لە عەممان کۆدەبنەوە و فوئاد حوسێن بەشدارە

0وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن بۆ بەشداریکردن لە خولی 165ـەمی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب، کە بڕیارە تێیدا ئەمینداری نوێی کۆمکارەکەش دیاریبکرێت.

بەشداریی عێراق لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ژمارە 165ـی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە شاری عەممان. ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەدەچێت و تێیدا ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ و هاوبەشی نێوان وڵاتانی عەرەبی و پاشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.

یەکخستنی هەڵوێستەکان پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی فەرمی

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پێش دەستپێکردنی دانیشتنە فەرمییەکە، کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەنێوان سەرجەم وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب ئەنجام دەدرێت. ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان و یەکخستنی هەڵوێستی وڵاتانە بەرامبەر بە پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکە.

دیاریکردنی ئەمینداری نوێی کۆمکاری عەرەبی

یەکێکی دیکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی دانانی نەبیل فەهمی، وەزیری پێشووتری دەرەوەی میسڕە وەک ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی. ئەم بابەتە دوای ئەوە دێت کە لە کۆتا کۆبوونەوەی کۆمکارەکەدا، ڕەزامەندیی سەرەتایی لەسەر کاندیدکردنی ناوبراو بۆ ئەو پۆستە دراوە.

کیژان مەحمود

3 کاتژمێر پێش ئێستا