کۆمپانیاى گەڵف کیستۆن ئامادەیە لە کێڵگەی شیخان دەست بە بەرهەمهێنانەوەی نەوت بکات
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بەتەواوی ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگەیاند. بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی کەناڵ8، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە و بەرپرسێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمیش ئاشکرای دەکات کە لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتن کراوە.
ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن، ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوتى خاو و هەناردەکردنى بۆ بازاڕەکانى جیهان. بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى کەناڵ8، کە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان دەستیکەوتوون، لە سەرەتاى مانگى داهاتوو لە کێڵگە نەوتییەکان بەرهەمهێنان و هەناردەى نەوتى خاو دەستپێدەکاتەوە.
پێگەی کۆمپانیاکە لە کێڵگەی شێخان
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن، یەکێکە لەو هەشت کۆمپانیایەى لە ئەندامانى کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان "ئەپیکور" بەشدارە، لە کێڵگەى شێخان کار دەکات و پێش جەنگی ئێران ڕۆژانە 44 هەزار بەرمیل نەوتى خاوی بەرهەمدەهێنا.
پێدانی گرەنتی لەلایەن بەغدادوە
جۆن هاریس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گەڵف کیستۆن لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتەوە ڕایگەیاند، پاش پێدانی گرەنتی لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەتەواوی ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
هۆکاری ڕاگرتنی بەرهەمهێنان
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن لە 28ـى شوباتى 2026 بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە، بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتى لە کێڵگەی شێخان ڕاگرتووە، ئەمەش بووە هۆی وەستانی سەرچاوەی داهاتی سەرەکیی کۆمپانیاکە و تاوەکو ئێستاش لە کێڵگە نەوتییەکەدا بەرهەمهێنانى نەوت ڕاگرتووە.
ئامادەباشیی تیمەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە
سەبارەت بە پلانی داهاتووی کارکردن کۆمپانیاکە جەخت لەوە دەکاتەوە، تیمەکانی کارکردن و بڕی دارایی پێویست لە دۆخی ئامادەباشیدایە بۆ ئەوەی لەگەڵ جێگیربوونی دۆخی ناوچەکە، پرۆسەی بەرهەمهێنان بە توانای تەواو دەستپێبکاتەوە و نەوت بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان هەناردە بکرێتەوە.
پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان
لەبارەی ڕێکارە تەکنیکییەکان ئاماژە بەوەشکراوە، تیمە تەکنیکییەکانی گەڵف کیستۆن پلانێکی چالاک بۆ پاراستنی کێڵگەکە جێبەجێ دەکەن، تاوەکو لەکاتی ڕەخسانی دەرفەتدا، بەبێ دواکەوتن پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێبکەنەوە.
کاریگەریی دۆخی سیاسی لەسەر کاتی دەستپێکردنەوە
لەسەر خشتەی کاتیی کارەکان ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، خشتەی کاتی بۆ دەستکردنەوە بەبەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان، بەستراوەتەوە بەدۆخی سیاسیی ناوچەکە کە ئاماژەکان ئەوەن بەرەو باشبوون هەنگاو بنێن.
وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو
بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى کەناڵ8، کە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان دەستیکەوتوون، سەرەتاى مانگى داهاتوو بەرهەمهێنان و هەناردەى نەوتى خاو دەستپێدەکاتەوە.
ڕێککەوتنەکەی هەرێمی و بەغداد
ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر بڕی هەناردەکردن بەرپرسەکەى ئەنجوومەنى وەزیران کە نەویست ناوى بهێنرێت لەبارەی ڕێککەوتنی دۆسیەی نەوتەوە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، دۆسیەى نەوت لەگەڵ حکومەتى عێراق ڕێککەوتنى لەسەر کراوە و لە سەرەتاى مانگى داهاتوو دەستدەکرێتەوە بە بەرهەمهێنانى نەوت کە بەتێکڕای ڕۆژانە دەتوانرێت 200 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا