کۆڕی گفتوگۆ لەسەر بەرهەمەکانی بەختیار عەلی سازدەکرێت
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە وڵاتی ئەڵمانیا، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ڕێکخستنی کۆڕێکی تایبەت بە گفتوگۆ لەبارەی بەرهەمە نووسراوەکانی بەختیار عەلی.
لە ئەڵمانیا دەبێت
بڕیارە ڕێکەوتی 26ی حوزەیران، لە زانکۆی گۆتە لە شاری فرانکفۆرتی وڵاتی ئەڵمانیا، کۆڕێکی تایبەت بە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەبارەی کارە ئەدەبییەکان بەختیار عەلی نووسەری ناسراوی کورد سازبکرێت.

لەبارەی بەرهەمە وەرگێڕراوەکانن
بەگوێرەی ناوەڕۆکی ڕاگەیێنراوی فەرمی زانکۆی گۆتە، کۆڕەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، بە ناونیشانی "فرەزمانی ئەدەبی" ئێوارەی یەکەم چالاکییەکان بەڕێوەدەچن، بەدیاریکراوییش بۆ ئەو کارانەی لە وەرگێڕاندا تەرخانی کردوون.
لەم کۆڕەدا، هەریەک لە بەختیار عەلی و دوو وەرگێڕی کارەکانی: ڕاوێژ سەلیم و کەریم عەبدولڕەحمان، ئامادە دەبن، خاتوو ماریام نائۆمی فالبورگ و هیوا ئەسەدپور کۆڕەکان بەڕێوەدەبەن.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا