پێشانگەی "هونەر لە زبڵدان" کرایەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە شاری هەولێر و بە ناونیشانی "هونەر لە زبڵدان"، پێشانگەیەکی تایبەت بە کاری دەستی کرایەوە.

ژمارەیەک کەسایەتی ئامادەی کردنەوەکەی بوون
پێشانگەکە لە ماڵی کەلەپووریی "نازەنین حەیدەری" لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سیروان عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، ئازاد لەشکری بەڕێوەبەری شێوەکاری و کاری دەستی، هاوتای ژمارەیەک لە هونەرمەند، نووسەر و ڕۆشنبیرانی شارەکە کرایەوە.

بە هونەرییکردنی پارچە فڕێدراوەکانە
ئەم پێشانگەیە، تایبەتمەندە بەو بەرهەم و کەرەستە نمایشکراوانەی، کە پێشووتر گوزارشت بوون لە پاشماوەی فڕێدراو و ئێستا وەکو پارچەی هونەری دەردەکەون.
پێشانگەکە لە ئامادەکردنی "حەمە ستۆدیۆ"یە و جێگەی سەرنجی ئامادەبووان بوو.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا