فەزڵ شاکر دۆخی تەندروستی تێکچووە و نەوەکەی داوای ئازادکردنی دەکات
محەممەد شاکر، هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی، لە پەیامێکی کراوەدا، داوای هاوکاریکردنی باوکی دەکات و بە گوتەی خۆی لە زینداندا دۆخی نالەبارە و تەندروستی تێکچووە.
"دۆخی باوکم خراپە"
فەزڵ شاکری هونەرمەندی پێشووی لوبنان، کە بەهۆی چەند دۆسیەیەکی ئەمنی لە زیندانێکی لوبنان زیندانیی کراوە و ئێستا بە گوتەی کوڕەکەی، "لە زینداندا دۆخی باوکم خراپە و تەندروستی تێکچووە، داوای ئازادکردنی دەکەم."
چاودێرانی وڵاتەکە ئاماژە بەوە دەدەن، محەممەد شاکر داوای چاودێرییەکی باشترین تەندروستی باوکی دەکات لە زینداندا بەو هۆکارەی دۆخی خراپە، ئەمەش پەیوەستە بە نەخۆشیەکانی شەکرە و کێشەی دڵ کە چەندین ساڵە لەگەڵیدایە.

چیرۆکی فەزڵ شاکر چییە؟
فەزڵ شاکر ساڵی 1969 لە باوکێکی لوبنانی و دایکێکی فەڵەستینی لەدایکبووە، لە دیارترین گۆرانیبێژەکانی جیهانی عەرەبی بوو، زۆربەی کارە هونەرییەکانی ڕۆمانتیک بوون، ساڵی 2012 بەتەواوەتی بڕیاری دەستبەرداربوونی لە کاری هونەریی دا و چووە ڕیزی کۆمەڵەی چەکداریی شێخ ئەحمەد ئەلئەیسەر، کە چەندین جار بەرەنگاری سوپای وڵاتەکە بوونەتەوە و تاوەکو کۆتایی ساڵی ڕابردوو، شوێنی مانەوەی بە نهێنی مابووەوە؛ ئێستا پەیوەست بە دۆسیەکانی تیرۆر و ئەمنیەتی لوبنان لە زیندانە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا