ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی دەیڤد هۆکنی بە بێدەنگی بەڕێوەچوو
لە بەریتانیا و بە بێدەنگی و دوور لە چاوی میدیاکان، ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و بەخاک سپاردنی دەیڤد هۆکنی گەورە شێوەکاری وڵاتەکە بەڕێوەچوو.
خێزانی شاهانەیی ماڵئاواییان لێ کرد
دەیڤد هۆکنی لەماوەی ڕابردوودا و لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە لەندەن کۆچی دوایی کرد، کە هەر زوو جیهانی هونەری هەژاند و لە ئاستی ناوخۆی بەریتانیاش لەلایەن چەندین کەسایەتیی گرنگەوە ماڵئاوایی لێ کرا، لەوانە: کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا و ئەندامانی خێزانی شاهانەیی.

لە ناسراوترین ڕوخسارە هونەرییەکانی جیهان بوو
لە سەدەی بیستەمی زایینیدا، دەیڤد هۆکنی شێوەکاری ناسراوی بەریتانی، بوو بە یەکێک لە ناسراوترین ڕوخسارە هونەرییەکانی بەریتانیا و هونەری هاوچەرخی جیهان.

پیشەکەی شەش دەیەی خایەند
لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، زۆرترین کارەکانی لە بەریتانیا، ئەمریکا و فەڕەنسا ئەنجامداوە، پیشە هونەرییەکەی زیاتر لە شەش دەیەی خایەند و بەشێک لە کارەکانی سەدان ملیۆن دۆلاریان کۆکردووەتەوە.

4 کاتژمێر پێش ئێستا