خراپترین دژەپاڵەوانی دیزنی دەستنیشان کرا

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

گۆڤاری کولتووریی PixlParade، لە ڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینێکی ورد، خراپترین دژەپاڵەوانی کۆمپانیای دیزنی دەستنیشان کرد.

خراپترینی دیزنی دەستنیشان کراوە

دەستەیەک لە بینەری سەرسەسەختی ئانیمەیشنەکانی کۆمپانیای دیزنی و نووسەرانی گۆڤاری کولتووریی PixlParade، لەڕێگەی هەڵسەنگاندنی ئاکار و بیرکردنەوەی دژەپاڵەوانەکانی دیزنی، خراپترینیان دەستنیشان کردووە و دەرئەنجامەکەشی کەسایەتییەکە کە بە بیری زۆربەی هەواداراندا نەهاتووە.

هەڵسەنگاندنەکە بەگوێرەی ئاکارە خراپەکانیانە

دەستەکە، لەڕێگەی هەژمارکردنی ژمارەی کوشتن، توندوتیژی، بیرکردنەوەی خراپ، پیلانگێڕی و هەوڵی لەناوبردن، دژەپاڵەوانەکانی دیزنیان هەڵسەنگاندنەوە و ڕیزبەندییان بۆ کردوون.

دیارترین کارەکتەرەکان کامانەن؟

هەریەک لە کارەکتەرە دژەپاڵەوانەکانی: کروێڵا، شاژنی خراۆ، کاپتن سالازار و سکار لە خراپترین دژەپاڵەوانەکانی دیزنین، بەڵام لە هەموویان خراپتر کە پلەی یەکەمی گرتووە، کارەکتەرەی دادوەر کلاود فرۆلۆیە لە ئانیمەیشنی قموورەکەی نۆتەردام 1996.

دژەپاڵەوانەکەی قموورەکەی نۆتەردام لە هەموویان خراپترە

بەگوێرەی ئامارەکە، کلاود فرۆلۆ لە هەموو دژەپاڵەوانەکانی دیکە خراپترە، بەو هۆکارەی چەندین تایبەتمەندی مەترسیداری هەیە، لە خراپترینیان: کوشتن، جینۆساید، هەوڵدان بۆ کوشتنی منداڵ، بەکۆیلەکردن، تاوانی جەنگ، ئازاردان، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، ئەشکەنجەی دەروونی و چەندانی دیکە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا