کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان داواى لێکۆڵینەوە لە تۆمارە دەنگییەکان دەکات
ئەنجوومەنی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان پەیامێکی لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگییەوە بڵاوکردەوە کە دەدرێتە پاڵ مامۆستا عەبدولـلەتیف ئەحمەد کەسایەتی ئاینی و داواکارن لە لایەنی کارگێڕی و یاسایی و لیژنەی لێکۆڵینەوە، بە زووترین کات کاری جددی لەسەر دۆسیەکە و یەکلاکردنەوە بکەن.
دیاریکردنی چارەنووسی کەسی تۆمەتبار
ئەنجوومەنەکە داواشى کردووە هەوڵبدرێت ئەنجامی ڕاست و یەکلاکەرەوە و کەس و لایەنی تۆمەتبار یان بێتاوان لە دۆسیەکەدا بە بارێکدا بخرێت.
پاراستنی شکۆی زانکۆ و کۆلێجەکە
ئەنجوومەنەکە داواى پاراستنی شکۆی زانکۆ و کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانى کردووە و ئەوەش بەگرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دادوەریی بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک کە سنوور دەبەزێنێت.
ماوەى چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک تۆمارى دەنگى لەلایەن کەسێک بەناوى یاخى کە دانیشتووى بەریتانیایە بڵاودەکرێنەوە و بانگەشەى ئەوە دەکات کە تۆمارەکان عەبدولەتیف ئەحمەد ڕێبەرى سەلەفییەکانە و گێچەڵ بە ژمارەیەک خوێندکار دەکات.
تۆمارەکان کاردانەوەى زۆریان لێکەوتووەتەوە و لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە.
4 کاتژمێر پێش ئێستا