وەزارەتى ناوخۆى عێراق: 48 باندى بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیرکران

دانیار فاروق 3 کاتژمێر پێش ئێستا
عەقید محەممەد عەلى حەسون، گوتەبێژى وەزارەتی ناوخۆیی عێراق
عەقید محەممەد عەلى حەسون، گوتەبێژى وەزارەتی ناوخۆیی عێراق

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، 48 باندى ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بازرگانى بە مرۆڤیان دەستگیرکردووە، هاوکات 94 قوربانیشیان ڕزگارکردووە کە کەوتبوونە دەست باندەکان.

تۆمارکردنی هەزار و 344 دۆسیە

لەوبارەیەوە، عەقید محەممەد عەلى حەسون، گوتەبێژى وەزارەتەکە لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانى ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان سەرکەوتوو بووە لە بەجێگەیاندنى ئەو لێکۆڵینەوانەى پەیوەستن بە دۆسیەى بازرگانى بە مرۆڤ لە ماوەى ئەمساڵ و هەزار و 344 دۆسیە تۆمارکراون.

ئازادکردنی 94 قوربانی

حەسون، ئاماژەى بەوەشکردووە لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتیى ڕووبەڕووبوونەوەى بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، توانراوە 94 قوربانى ئازاد بکەن کە کەوتبوونە دەستى باندەکان.

محەممەد حەسون ڕونیشیکردەوە، ئۆپراسیۆنەکانى بەدواداچوون و بە ئامانجگرتنى ئەو باندانە، بووە هۆى هەڵوەشانەوە و دەستگیرکردنى 48 باند کە هەزار و 12 ئەندامیان هەبووە.

دانیار فاروق

3 کاتژمێر پێش ئێستا