عەلى حەمەساڵح: هەموو ڕێکارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى کوردستان دەگرینەبەر

شۆڕش محەمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکى رەوتى هەڵویستى نیشتیمانى
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکى رەوتى هەڵویستى نیشتیمانى

عەلى حەمەساڵح، بڕیاردەرى ڕەوتى هەڵوێست ڕایگەیاند، لە هەفتەى داهاتووەوە هەموو ڕێکارێکى یاسایى لە عێراقەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى کوردستان دەگرنەبەر.

جێبەجێ نەکردنی ئەرکی پەرلەمانتاری

عەلى حەمەساڵح، لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى کەناڵ8 ئامادەى بوو ئاماژەى بەوەکرد، ناکرێت 100 پەرلەمانتار بڵێن پەرلەمانتارین، بەڵام هیچ ئەرکێکى پەرلەمانتارى جێبەجێ نەکەن، نەبوونى پەرلەمان باشترە لەوەى بڵێیت پەرلەمانم هەیە و هیچ نەکات.

گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دادگای فیدراڵی

گوتیشى "ناکرێت دانیشتنى یەکەمى پەرلەمانى کوردستان بۆ ساڵێک و حەوت مانگ درێژ بکرێتەوە". عەلى حەمەساڵح جەختى کردەوە، ئەم پەرلەمانە شەرعییەتى یاسایى نییە و بڕیاریانداوە لە هەفتەى داهاتووەوە لە دادگاى فیدراڵى ڕێکاریى یاسایى بۆ هەڵوەشاندنەوەى بگرنەبەر.

شۆڕش محەمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا