باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق: هەنگاوەکانى گێڕانەوەى چەک بۆ دەستى دەوڵەت ڕوونن
کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند، ئەمریکا بەچڕى کار لەگەڵ عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات، دەشڵێت هەنگاوەکانى گێڕانەوەى چەک بۆ دەستى دەوڵەت ڕوونن و پشتیوانى لێدەکەن.
ئەمریکا بە چڕی کار لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات
جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق، بە ئاژانسى هەواڵى عێراقی گوتووە، دیپلۆماسییەتى ئەمریکا خۆى لەوەدا دەبینێتەوە بەشێوەیەکى چڕ هەوڵدەدەن پەیوەندییەکانى لەگەڵ حکومەتى عێراق بەهێز و سوودبەخش بکات بۆ هەردوولا.
مانگی داهاتوو ترەمپ پێشوازی لە زەیدی دەکات
لەبارەى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراقیش، جۆشوا هاریس، گوتى "هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، تۆم باراک، بەڕوونى هەڵوێستیان ئاشکراکردووە، کە هیواخوازن حکومەتەکەى سەرکەوتوو بێت و داواکانى خەڵکى عێراق جێبەجێ بکات، ڕاشیگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بەنیازە لە کۆشکى سپى مانگى داهاتوو پێشوازى لە عەلى زەیدى بکات.
دەبێت چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت
هەر لەبارەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەتدا، کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق، ئاماژەى بەوەکرد، هەفتەى ڕابردوو، ڕاگەیێنراوى هاوبەشى تۆم باراک و عەلى زەیدى بڵاوکرایەوە، کە تیایدا ئەوەى ڕوونکردووەتەوە، دەبێت چەک لە دەستى دەوڵەتدا بێت.
پێشکەشکردنی تەکنیکی باشتر بۆ وزەی عێراق
ئەوەشى خستەڕوو، کۆمپانیا ئەمریکییەکان، تەکنیکێکى باشتر پێشکەش بە عێراق دەکەن، لەناویشیاندا پاڵپشتیکردنیان لە ژێرخانى داهاتووى نەوت و گاز و کارەبا، کە ببێتە هۆى ئەوەى عێراق بباتە ئاستێکى بەرزتر.
2 کاتژمێر پێش ئێستا